كاردانه‌وه‌كان له دژی بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان له كوشتنی ئافره‌تان به‌رده‌وامه و خودی ئافره‌تانی هێناوه‌ته ده‌نگ.
شۆخان حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی ڕێكخراوی هاوكاری یاسایی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌م ته‌رخه‌می ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان له پرسه‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی و كوشتنی كچان و ئافره‌تان ڕه‌نگه پێوه‌ندی به دۆخی ئێسته‌وه هه‌بێت كه به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزى ڤایرۆسى كۆرۆنا و دۆخی ئێسته له زۆر بواردا جوڵه وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر بۆپێش ئه‌م دۆخهی‌ش قسه بكه‌ین كه هه‌روا بووه ئه‌وه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه به‌شی زۆری ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان بوونه‌ته پاشگری حزبه سیاسیه‌كان و ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆیان له‌بیر كردووه.
شۆخان ڕوونى كرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڕێكخراوی تایبه‌ت به ژنان و ئافره‌تان هه‌یه به‌ڵام ناكرێت كه‌مته‌رخه‌می زۆرینه‌یان له پرسی كوشتنی ئافره‌تان بكرێته پاساوێك بۆ وه‌لانانی ڕۆڵی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه به كردار داكۆكی له مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن.
تانیا فه‌ره‌ج، ناسراو به تانیای كفری كه ئافره‌تێكی چالاكه‌وانی دیاری گه‌رمیانه به "وشه"ى گوت، ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان له‌بڕی خزمه‌ت بوونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئافره‌تان، چونكه زۆرجار به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ده‌ستی خێزان و كۆمه‌ڵ هه‌ڵاتوون، پاشتر ڕوویان كردووه‌ته ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان پاشتر ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه و پاشتر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراونه‌ته‌وه و دواتر پاساوی ئه‌وه‌هێنراوه‌ته‌وه ته‌باغ پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، یاخود فیشه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه.
له گه‌رمیان نزیكه‌ی 20 ڕێكخراوی تایبه‌ت به ژنان و ئافره‌تان له‌ژێر چه‌تری ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تاندا كۆبوونه‌ته‌وه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كیش ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌و دوو خووشكه‌یان نه‌كرد كه ڕۆژی نۆى ئه‌یلوول، ته‌رمه‌كانیان له سنووری شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی