دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی گوته‌ی "دایكه عالییه"، ئه‌و دایكه ئه‌نفاله‌ی بڵاو كرده‌وه، كه دوێنێ له سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێرقدا بۆ پارێزگای دهۆك پێى گوت: "ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له‌و باره‌یه‌وه نیه‌تی قسه‌كانی ئه‌و دایكه ئه‌نفاله بۆ ڕای گشتی و توێژی گه‌نجان ڕوون ده‌كاته‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوته‌كانی ئه‌و دایكه عالیه‌یان به دیوێكی نه‌رێنی لێكدابووه‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "نازانم بۆچی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نج و لاوی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ڕه‌ش و پێچه‌وانه لێكبده‌نه‌وه؟".
پارێزگاری دهۆك ڕاى گه‌یاندووه، "عالیه ره‌شید چیچۆ، خاونی هه‌شت ئه‌نفالكراوی گوندی سپیندارێیه، گوێم لێ‌بوو كاتێك مسته‌فا كازمی به ئافره‌تێكی خاوه‌ن ئه‌نفالكراو گوتی: ئێمه خه‌ڵكی گوندی "سیته"ـینه، گوتی من سیته‌م بینیووه و منیش له كوردستان بووم، ده‌سبه‌جێ دایكه عالییه پێی گوت: "ڕۆڵه ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان"، یانیش مادام تۆ نانی كوردت خواردووه و له سه‌رده‌می شۆڕش تۆیان له كوردستان حه‌واندووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان".
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ئاشكراى كردووه، "ئاخاوتنێكی لۆژیكی و له شوێنی خۆیدا بوو. باش نییه یاری به دڵسۆزی و قوربانیدانی ئافره‌تیكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ى داوه، "حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی له كوردستان ئه‌نجامدابوو، گونده‌كانیان سووتاندبوو، خه‌ڵكی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، ئه‌وان مووچه و بوودجه‌یان بڕیوه، هه‌ر ئه‌وانن پاره‌ی جووتیاران نانێرن و جووتیاری سلێمانی داوا ده‌كات بچێته‌وه ژێر سێبه‌ری دادپه‌روه‌ریی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئاماده نییه پاره‌ی ڕه‌نج و ماندووبوونی یاخۆد به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌ی پێ بدات".
پارێزگاری دهۆك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "ئه‌وانه‌ی داوای دادپه‌روه‌ری له به‌غدا ده‌كه‌ن، فه‌رموون ته‌نیا ڕۆژێك بۆ سه‌فره یان گه‌شتكردن سه‌ردانی به‌غدا یان مووسڵ بكه‌ن، یانیش ئاماده بن خێزانه‌كانتان به‌ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له شارێكی عێراقی بژین، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدایان نه‌بینیووه، بچوون پرسیار له دایكه ئه‌نفالكراوێك یان به‌ساڵاچوویه‌ك بكه‌ن، ئینجا خۆزگه به حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بخوازن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، "وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق دوێنێ به‌منیان گوت: خۆزگه‌مان به ئێوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانمان، ئێره هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وروپایه".
"گه‌نجه‌كان، قه‌در و به‌های وڵاتی خۆتان بزانن و په‌له بكه‌ن له خۆشتركردنی ژیانی خۆتان و پێشخستنی وڵاته‌كه‌تان، ره‌شبین نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كوردستانه‌ی رووبارێك خوێنی له‌پێناو رژاوه. پشتیوانی ڕاستی و دادپه‌روه‌ری یاسایی بن. كێ له ئێمه هه‌ڵه و ناڕاست بێت پشتیوانی لێ مه‌كه‌ن. به‌ڕاست بڵێن: ڕاست و به هه‌ڵه‌ش بڵێن: هه‌ڵه. ئه‌م وڵاته موڵكی هه‌مووانه، ئێمه ده‌توانین له هزری خۆماندا بیكه‌ین به‌به‌هشت، یانیش له‌به‌ر چاوی خۆمان ره‌شكه‌ین و بیكه‌ین به جه‌هه‌نه‌م، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێمه باشتر بن، بۆچی به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی وه‌ك سووریا و ئێران و توركیا له كوردستان ده‌ژین؟ بۆچی به ده‌یان هه‌زار عێراقی له كوردستان ده‌ژین؟ وێڕای ئه‌وه‌ی كه له كارمه‌ندی ساده‌وه تا وه‌زیریشیان له‌گه‌ڵدایه؟". دكتۆر عه‌لى ته‌ته‌ر واى نوسیووه.