دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو چه‌ندان تاوان له شارى كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و تاكو ئێسته به‌شێك له تاوانبارانى ئه‌و ڕووداوانه نه‌گیراون، ئه‌مه‌یش به‌هۆى لاوازى ده‌زگه ته‌ناهییه عێراقییه‌كانه‌وه له‌و شاره به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌من له‌و پارێزگایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، نه‌قیب نه‌جات عه‌لى له پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ڕووداوى یه‌كه‌م سه‌عات 11ى شه‌وى ڕابردوو لە گەڕەکی شۆراو چەند چەکدارێک بە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری فۆرت ژمارە نەزانراوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و بڕی شه‌ش هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى و نزیکه‌ى حه‌وت ملیۆن دینارى عێراقی و سێ مۆبایلیان دزیوە وهەڵهاتونە".
زیاتر گوتى، "ڕووداوى دووه‌م، سه‌عات 10:30ی شه‌وى ڕابردوو لە پشت ئەستەمبوڵ مۆدا لەڕێگی بەغدا، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە جلوبەرگی سەربازیان پۆشیووه هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی (ئتێلا نه‌جده‌ت) نزیک 15 ملیۆن دینارى عێراقی و بڕێک ئاڵتونیان دزیوە و هەڵهاتوونه".
ڕوونى كرده‌وه، "ڕووداوى سێیه‌م كه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، سه‌عات 10ى شه‌وى ڕابردوو لە گەڕەکی قادسیەی دوو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییه‌وه ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵ لەلایەن برایەکی خۆیەوە ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـە و له ئه‌نجامدا گیان له ده‌ست ده‌دات."
لاى خۆیه‌وه عەمید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عرووبە له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیوویه‌تى، "تاكو ئێسته پۆلیس سەرقاڵی هێڵكاری و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی كوشتنی ئەو ئافره‌ته، بەپێی زانیارییەكانیش كچەكە ناوی (ئ،ح،م)ە و تەمەنی 35 ساڵە بكوژەكەیش كە برایەتی خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە."
شایه‌نى باسه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، ئاشكرایان كرد، كه تۆمه‌تبارێكیان گرتووه كه به‌رپرس بووه له ناردنی پێداویستی پێوه‌ندیكردن بۆ چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندام بووه له تۆڕێكی ئیداری ڕێكخراوه‌كه. هه‌روه‌ها دوو كه‌سی تریشیان گرتووه كه خۆراك و ئامێری ئه‌لیكترۆنیان بۆ چه‌كدارانی داعش ڕه‌وانه كردووه و هه‌ردووكیان به گوێره‌ی ماده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له دواى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه ماوه‌ى سێ ساڵه شارى كه‌ركووك دۆخى ته‌ناهى به ته‌واوى تێكچووه و ڕۆژانه دزى كردن و كوشتن له‌و شاره تۆمار ده‌كرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان ته‌قینه‌وه شاره‌كه‌ى هه‌ژاندووه و تاكو ئێسته‌یش بكه‌رانى ئه‌و ڕووداوانه نه‌گیراون.