داواکاری گشتی دیاربەکر داوا له وه‌زاره‌تی دادی توركیا ده‌كات به فه‌رمی ئینته‌رپۆڵ ڕابسپێرێت بۆ گرتن و ڕاده‌ستكردنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەر بە هەدەپە "عوسمان بایدەمێر" دەکات، بەتۆمەتی "ئەندامێتی له ڕێکخراوی په‌كه‌كه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی هه‌واڵى میدیا فه‌رمییه‌كانی
توركیا تێیدا هاتووه، داواكاری گشتی دیاربه‌كر به فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی دادی توركیا كردووه، پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ڕابسپێرێت كه عوسمان بایده‌مێر سیاسه‌تمه‌دار كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بگرن و ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ی بكه‌ن.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه‌وا داواکاری گشتی بەهۆی ئەم تۆمەتانەوە داوای حەوت ساڵ و نیو بۆ 15 ساڵ سزای بەندکردن بۆ ناوبراو دەکات کە لە ئێسته‌دا لە دەرەوەی وڵاتە.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ناوبراو له ساڵی 2017ه‌وە سكاڵا له دژی تۆمار كراوە به‌هۆی گوتارێكه‌وه تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی دژی سه‌روه‌ری توركیا قسه‌ى كردووه و سووكایه‌تی به توركیا كردووه. دواتر له نیسانی ساڵى 2018 دا له په‌رله‌مانتاری لابراوه و پاشانیش چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی توركیا و تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
بایدەمێر لەكاتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەردەوام لە گوتارەكانیدا دووپاتی لە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی دەكردەوە. بایدەمێر لە ساڵی1971 لەدایك بووە و لە 2015 بە پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا، بایدەمێر لە ساڵی 2004ەوە تا ساڵی 2014 سەرۆكی شارەوانی ئامەد بووە، لە ساڵی 1999 هاتە نێو كەیسی عەبدوڵا ئۆجەلان و بووەتە یەكێك لەو پارێزەرانەی كە بەرگری لێ كر، كۆلێژی یاسای لە زانكۆی دیجلە لە ئامەد تەواو كردووە.