فڕۆکەکانی تورکیا ناوچه‌كانى ئامێدی بۆردمان دەکەن

:: PM:12:30:18/09/2020 ‌
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ى ئه‌یلوول، فڕۆکە جەنگیەکانی سووپای تورکیا گوندی بێدھێ لە دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە شاره‌دێی کانی ماسێ لە شارۆكه‌ی ئامێدیان بۆردمانکرد.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى "وشه‌" لە ئەنجامی بۆردمانەکە ئاگر لە سنووری گوندەکە کەوتووەتەوە.

له‌ دوێنێوه‌ ئه‌وه‌ سێیه‌مین جاره‌ دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە شاره‌دێى کانی ماسێ لە شارۆكه‌ی ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمان ده‌كرێت.

زانیارى زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌..






وشە - محەمەد میران