ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراى كردووه، ئەندامێكی سووپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژراوه.
ئهمڕۆ ههینى 18ى ئهیلوول، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ له ڕاگهیاندراوێكدا ڕای گەیاندووه، ئێوارەی دوێنێ ئەندامێكی سووپای پاسداران بەناوی (سەید تاهیر تیسۆ) خەڵکی کۆنەلاجانی لە ناوچەی پیرانشار لە گوندی زیوەی شارەكە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژراوه.
ئاماژە دراوه، تا ئێسته هیچ گرووپ و هێزێكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سووپای پاسدارانی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئهمهیش له كاتێكدایه كه ماوهى دوو ڕۆژه سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستی بە جموجووڵ و مەشقی سەربازی كردووە و بە ئامانجی هێرشكردنە سەر بنكەكانی هیزی پێشمەرگەی حزبەكانی رۆژهەڵات هێزێكی زۆری بڵاوە پێ كردووە.
پێویستە بگوترێ سوپای پاسداران هێزێكی زۆری بۆ سنوورەكان گواستووەتەوە و چەكی قورسیشیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە، لەو مانۆرەشیدا سوود لە جاشەكان وەردەگرێ كە خۆی بە پێشمەرگەی مسوڵمان ناویان دەبات.