قائمقامیەتی سلێمانی ڕاى گه‌یاندووه، "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌ت له‌ماڵێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری نایاسایدا گرتووە."
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری نایاساییدا گرتووه كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده كراوه."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "دواى وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ چوونه ماڵه‌كه و پشكنین، ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر ده‌رمان به‌شێوه‌ی نایاسایی هاورده‌كراوه و له‌و ماڵه‌وه به‌سه‌ر كڕیاره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، ده‌رمانه‌كانیش له (زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌هێزكردنی جه‌سته، نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، ڤیتامین C و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان) پێكهاتبوون. "
ئاشكرا كراوه، "پێیوسته له‌كاتی هاورده‌كردنی ده‌رمان، له‌لایه‌ن كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمانی هه‌رێمه‌وه پشكنینی بۆ بكرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ستیكه‌ری تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌كردن ده‌دات له‌و ده‌رمانانه، پاشان ڕێ به به‌كاربهێنانی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه پشكنینی بۆ نه‌كراوه و هه‌روه‌ها شێوازی عه‌مباركردنی گونجاو نییه و له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا دانرابوون."
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ى داوه، "به سوپاسه‌وه هه‌میشه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ت ده‌كه‌ن به‌پێدانی زانیاری و پشتیوانی لیژنه‌كان به دانانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانیان له‌كاتی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان."
ڕاى گه‌یاندووه، "به‌فه‌رمانی قائمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌رمانه‌كاندا گیراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌یشى ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."