وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی ڤایرۆسى كۆرۆنای بڵاو كردەوە و ئاشكرای كردووه لە ماوەی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 605 كەسی تر تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، له ڕاگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، "لە ماوەی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 605 كەسی تر تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونە.
زیاتر هاتووه، "لە ماوەی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 26 تووشبووی تری ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، ھەروەھا لەو ماوەیەدا 470 تووشبووی ڤایرۆسى كۆرۆنایش چاكبوونەتەوە."
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 39 هه‌زار و 946 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 25 هه‌زار و 263 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 472 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.