ئه‌گه‌چی بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕێی گفتوگۆوه كۆتایی به كێشه‌ی هاتی عه‌ره‌به هاورده‌كات بهێنرێت، به‌ڵام عه‌ره‌بی هاورده پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌یانه‌وه.
جه‌واد محه‌مه‌د، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ر له چوار ڕۆژ وه‌ڵاممان بۆ هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌به هاورده‌كانی سنووری سه‌رگه‌ڕان ناردبوو كه وه‌ك لایه‌نی كوردی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن و به‌چی شێوه‌یه‌ك ڕازی بكرێن كه ده‌ست به‌رداری داگیركردنی زه‌وی كوردانی سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان بن به‌تایبه‌ت له گوندی په‌ڵكانه.
زیاتر گوتی، ئێمه هه‌موو به‌ڵگه و تاپۆیه‌كی زه‌وی كوردانی ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌ست بوو بۆرازی كردنیان كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن كارێكی نه‌گونجاو داگیركارییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چی داواكارییه‌كیان هه‌یه وه‌ك كوردی ناوچه‌كه و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گوێ بیستیان بین به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند بڕیاربوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دانیشتن ئه‌نجام بدرێت كه‌چی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون و نه‌هاتن به‌ده‌م به‌ڵێنی خۆیانه‌وه.
زیاتر گوتى، "عه‌ره‌بی هاورده‌كان نیازیان باش نه‌نییه بۆیه به‌ڵێنی خۆیان نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر."
ئه‌و به‌رپرسه به‌هۆكاری تایبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه بڕیاربوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه دانیشتنی لێ بكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی سنوری سه‌رگه‌ڕان، "وشه"ین له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌وان هه‌میشه به‌چه‌كه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكن و ترسیان له‌وه هه‌یه عه‌ره‌بی هاورده هێرش بكاته سه‌ریان.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌وی كوردانی سنووری په‌ڵكانه ویستیان به زه‌بری هێز ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی زاری كوردی ناوچه‌كه بگرن، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه‌ده‌نگی ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق و ڕێگری هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ئه‌و عه‌ره‌بانه پاشه‌كشه‌یان كرد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی