مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانی یەكتر قبوڵكردن پەیامێكی بڵاوكردەوە و رای گەیاند، فرەڕەنگی لە ناو دڵی پێكهاتەی كۆمەڵایەتیی كوردستاندایە.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، هێزی ئێمە وەك خەڵكی نێو یەك كۆمەڵگە پەیوەستە بە قبوڵكردنی بڕوا و كولتوورە جیاوازەكان.
سەرۆك وەزیران باسی لەوەش كردووە، هیوادارم بتوانین ئەم نەریتە گرنگە لە داهاتووش بە شێوەی ڕووبەڕوو بەردوامی پێ بدەین.