"شیعە چاویان بە پێشکەوتنەکانی کوردستان هەڵنایەت بۆیە دژایەتیی دەکەن"

:: AM:11:08:17/11/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هۆكاری دژایەتی پەرلەمانتارە شیعەكان بۆ ئەو پێشكەوتنەیە كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، چاویان بەوە هەڵنایەت كە كوردستان خزمەتگوزارییەكانی هێندە گەشەی كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تشرینی دووەم، سەعید هەركی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هۆكاری دژایەتیی پەرلەمانتارە شیعەكان بۆ ئەو پێشكەوتنەیە لە هەرێمی كوردستان هەیە، چاویان بەوە هەڵنایەت كە كوردستان خزمەتگوزارییەكانی هێندە پێشكەوتووە.

لەناو شیعەكاندا بۆچوونێك هەیە كامەیان زیاتر دژایەتی هەرێمی كوردستان بكات، ئەو لە هەڵبژاردنەكان زیاتر دەنگ دەهێنێت 
ئەندامەكەی پەرلەمان گوتی، لەناو شیعەكاندا بۆچوونێك هەیە كامەیان زیاتر دژایەتی هەرێمی كوردستان بكات، ئەو لە هەڵبژاردنەكان زیاتر دەنگ دەهێنێت، ئەوەیش بیركردنەوەیەكی هەڵەیە و پێویستە پێداچوونەوە بەو بۆچوونانە بكرێت.

باسی لەوەش كرد، لە هەرێمی كوردستان هەموو خزمەتگوزارییەك هەیە، ئەگەر بەراورد بە شارەكانی تری عێراق بكرێت، ئاستەكان زۆر جیاوازن بۆیە ئەو رقەیان لا دروست بووە.

ڕۆژی 12ـی تشرینی دووەم بەپێچەوانەی سەرجەم یاساكان، پەرلەمانتارە شیعەكان بە كۆدەنگی بڕیاری بڕینی ئەو 320 ملیارەیان دا كە بەڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا پێشتر بۆ هەرێمی كوردستان دەهات، ئەوەیش كاردانەوەی توندی لێ كەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد