"سەرۆكی حكوومەت دەیەوێ خۆی چاودێریی پڕۆژەكان بكات"

:: PM:02:34:17/11/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەت بەو ڕێنوێنییانەی دەری كردووە بەمەبەستی ئاگەداربوون لە پڕۆژەكان، مۆڵەتدانە بەو پڕۆژانەی نرخیان هەرزانە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی تشرینی دووەم، شوان زرار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی وەبەرهێنان گوتی، دەركردنی ڕێنوێنی لەلایەن سەرۆكی حكوومەت بۆ ئاگەداربوون لە مۆڵەتدانی پڕۆژەكان، هەنگاوێكە تا خۆی لە نزیكەوە ئاگەداری پڕۆژەكان بێت.

ئەندامەكەی پەرلەمان گوتی، سەرۆكی حكوومەت دەیەوێ گرنگی بەو پڕۆژانە بدرێت بە قیستی درێژخایەنن و نرخیان هەرزانە، بۆ خەڵكی هەژارە و هەموو مۆڵەتدانێكیش بە پڕۆژە گرانبەهاكان ڕاگیراوە.

دەیەوێ گرنگی بەو پڕۆژانە بدرێت بە قیستی درێژخایەنن و نرخیان هەرزانە 
باسی لەوەش كرد، سەرۆكی حكوومەت خۆی سەرۆكی ئەو دەستەیە كە پێكهێنراوە بۆ وەبەرهێنان و جێگرەكەی ئەندامە، چەند وەزارەتێكیش تێیدا ئەندامن كە بڕیار دەدەن بۆ پڕۆژەكان.

ڕوونی كردەوە، لە ڕابردوودا چەندان پڕۆژەی گرانبەها هەبوون هاووڵاتییان تێیاندا سوودمەند نەدەبوون، ئێستە هەموو ئاسانكارییەك دەكرێت بۆ ئەو پڕۆژانەی بۆ خەڵكی هەژاران و قیستێكی درێژخایەنی هەن.

لە بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بۆ هەر پڕۆژەیەك و مۆڵەتدانێك، پێویستە ئاگەدار بێت.



وشە - رامیار جەواد