به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئێسته شاندێكی به‌غدا له هه‌رێمی كوردستانن و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی شنگال له كۆبوونه‌وه‌دان.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌غدا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له به‌غدا واژوو كرا، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه ئه‌مڕۆ میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داده‌نرێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاماده‌ن.
شنگال یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش زۆرترین قوربانی داوه، دواتریش به‌هۆی په‌كه‌كه و میلیشیاكان ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام ئێسته هه‌وڵی زۆر هه‌یه كه ژیان له ناوچه‌كه‌دا ئارام بكرێته‌وه.