قاسم ئه‌عره‌جی رای گه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك بێ چاره‌سه‌ر نابێت و نیازێكی باش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌ته‌وه هه‌یه. وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باری داهاتووی ڕێككه‌وتنی شنگال ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی عێراق كه ئه‌مڕۆ هاتبوونه هه‌ولێر، ڕێككه‌وتین كه‌سێك بكرێ به قایمقامی شنگال و ئه‌و كه‌سه‌یش هه‌ر له‌ناو شنگال ده‌بێت.
له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوی قایمقامی نوێی شنگال ئاشكرا ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوی قایمقامی نوێی شنگال ئاشكرا ده‌كرێ.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی چاودێری ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال.
هاوكات قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه و نیازی باش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌ته‌وه هه‌یه.