دوای سه‌ردانی ئه‌مڕۆی شاندێكی حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا كه ڕێككه‌وتن شنگال بچێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كرد كه‌سێك ده‌كرێته قایمقامی شنگال كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێ.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له كۆبوونه‌وه‌كه پێی دراوه، بڕیار دراوه كار بكرێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی تر له‌ناوچه‌كه جگه له هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق. ئه‌وه‌یش به‌ته‌واوی مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی په‌كه‌كه كه له‌ناوچه‌كه‌دا ن.
رێكه‌وتنی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال:
له‌پێناو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنی چوارچێوه‌ی ئیداری و ئه‌منی له‌و قه‌زایه، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن:
میحوه‌ری ئیداری:
ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت.
دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه.
میحوه‌ری ئه‌منی:
پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال.
به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكده‌هێنرێت، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.