له سنووری گه‌میان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی ئیداریی ئه‌نجام ده‌دا، پۆسته‌كانیش خۆیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئه‌وقاف ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌یش حزبی شیوعی نیگه‌ران كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان و ئه‌وقافی گه‌رمیانه‌وه به "وشه" دراوه، گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌نجام ده‌درێ له كاتێكدا به‌رێوه‌به‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان پشكی شیوعی بووه و ئێسته ئه‌و حزبه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ.
فاڕووق وه‌فیق له راگه‌یاندنی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كودستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، مه‌حموود له‌تیف به‌رێوه‌به‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان كه كادری شیوعی بووه له پۆسته‌كه‌ی لابراوه و یه‌كێتی كه‌سێكی تری خستووه‌ته شوێَنه‌كه‌ی.
لای خۆیه‌وه، نامیق سدیق ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پشكی وه‌به‌رهێنانی گه‌میانی به مافی حزبه‌كه‌یان زانی و نه‌یشارده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵی لابردنی ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی پشكی شیوعی دراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی