دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ئه‌نجامدا و تێیدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یه‌كێك له‌و پرۆژانه پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌یه كه ساڵانێكه گرفتی هه‌یه و بڕیاری دروستكردنی پردێكی نوێی دا.
به بڕیاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن و له‌سه‌ر فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه ده‌ستكراوه به كاركردن له پرده نوێیه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی رانییه.
پرده‌كه به باشترین شێوه دروست ده‌كرێت
محه‌مه‌د ره‌سووڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و نوێنه‌ری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پرده‌كه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی پرده كۆنه‌كه كه ساڵانێكه كێشه‌ی هه‌یه و له وه‌رزی زستان مه‌ترسی رووخانی لێ ده‌كرا.
روونیشی كرده‌وه كه پرده‌كه به باشترین شێوه دروست ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی پرده كۆنه‌كه و راسته‌وخۆ ئه‌مبه‌ر بۆ ئه‌و به‌رده‌بێت و كوالێتی ده‌بێت.
پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر له 11 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی به‌ناوی ئامانج دروست ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واوبوونه‌كه‌شی 18 مانگی بۆ دانراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی