له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، زه‌وییه‌كی شاره‌وانی كه‌لار له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به "وشه" گه‌یشتووه، زه‌وییه‌كی شاره‌وانی كه‌لار له ته‌نیشت مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی، ته‌له‌به‌ند كراوه و كراوه به باره‌گای تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان.
پیوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه "وشه" پێوه‌ندی به رێبوار فه‌تاح، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كرد و ئه‌ویش نه‌یشارده‌وه كه به‌شێك له زه‌وی سنووری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی موڵكی خۆیه‌تی و داویه‌تی به فه‌رمانگه و داوده‌زگا حكوومییه‌كان، به‌و زه‌ویه‌یشه‌وه كه باس ده‌كرێت.
موڵكی شارەوانی كرا بە باره‌گا و سەرۆکایەتی یەکێتی و ئێستە سیاج كراوه
له‌باره‌ی داگیركردنی ئه‌و پارچه زه‌وییه، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار به "وشه" ڕاگه‌یاند، موڵكی ئه‌وان كرا به باره‌گا و سه‌رۆكایه‌تی و ئێسته سیاج كراوه، ئه‌وه موڵكی شاره‌وانییه و پاش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی یه‌كێتی لێیان وه‌ر‌ده‌گیرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار زه‌وییه‌كه‌ی به موڵكی خۆیان له قه‌ڵه‌م دا، باسی له‌وه نه‌كرد به‌كرێ دراوه یان نا، بۆیه هه‌ر زه‌وییه‌ك موڵكی گشتی بێ و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر بێ ئه‌وه‌ی داهات بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه به‌كار بهێنرێت، ده‌چێته چوارچێوه‌ی داگیركارییه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی