دۆخی عێراق به‌ره‌و ڕه‌وشێكی خه‌راپ هه‌نگاو ده‌نێت له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی شه‌قامی عێراقی پێكدادان له نێوان گرووپه تیرۆرستییه‌كانی شیعه و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، سیاسه‌ت مه‌دارێكی كورد پێى واییه ده‌بێت كورد خۆی په‌راوێز نه‌گرێت و ده‌وری هه‌بێت له گۆڕانكارییه‌كان.
پێكدادان له نێوان گرووپه تیرۆرستییه‌كانی شیعه و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه
دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌ت مه‌داری كورد، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شیعه له حكوومڕانی له عێراق شكستی هێناوه بۆیه ده‌بێت له سیاسه‌تی خۆیان گۆڕانكاری بكه‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرانێك دانێن به هه‌موویانه‌وه پشتیوانی بكه‌ن، خۆپێشاندانی شه‌قامی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی داواكانیان جێبه‌جێ ده‌بێت، حكوومه‌ته‌كه هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف.
ڕوونى كرده‌وه، ده‌بێت كورد ده‌وری هه‌بێت له عێراق پێوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات داره‌كانی عێراق و شه‌قامی عێراقی، حیساب بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكات، كورد ده‌وری هه‌بێت له گۆڕانكارییه‌كان و دووره په‌رێز نه‌بێت، تا ئێسته‌یش به‌یانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌سه‌ر دۆخی عێراق زۆر باشن.
زیاتر گوتى، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت گرووپه میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، پێكدادانی ئه‌مه‌ریكا و میلشیاكانی شیعه به‌رده‌وام ده‌بێت و دووباره ده‌بێته‌وه، شیعه‌كانیش ناتوانن ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه چونكه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ