زیاتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسی فریاكه‌وتن و كوژراو بریندار هه‌بووه.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆكه‌ی شاره‌بان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆكه‌ی شاره‌بانی سه‌ر به پارێزگای دیاله هێرشیان كرده سه‌ر خالێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله و به‌و هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و دووانی تریش برینداربوون.
عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و هێرشه‌ی داعش یه‌كه‌م هێرشی ئه‌مساڵ بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دواى هێرشه‌كه‌یان، چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كانی داعش هه‌ڵاتوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هرێنی