شڕۆڤه‌كارانی ڕووداوه‌كان پێیان وایه ته‌نگژه‌كان له عێراق زیاتر ده‌بێت و ئێران و ئه‌مه‌ریكا، قاسیمی سلێمانی كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو بۆ ئێران و به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، پێویسته كورد بێلایه‌نی له‌م دۆخه هه‌ڵبژێرێت، عێراق به فه‌رمی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دابه‌ش بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ كانوونی دووه‌م، سیروان حه‌مه شه‌ریف شڕۆڤه‌كاری سیاسی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسمی سلێمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس، كارنه‌بوو كاردانه‌وه بوو، كاتێك له عێراقدا سه‌لامه‌ترین شوێن ناوچه‌ی سه‌وزه و سێ مانگه گه‌لی عێراق خۆپێشاندان ده‌كات به‌ڵام ناتوانێت بڕواته ناوچه‌ی سه‌وز، پاش ناشتنی ته‌رمی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وزیان بۆ ده‌كرێته‌وه په‌یامێك بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه عێراق بۆ ئه‌وان سه‌لامه‌ت نییه سوكایه‌تی به باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌كرێت و به‌شێكی ده‌سوتێنن كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ده‌گوازرێته‌وه كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوازه توندبوو به كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، قاسم كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو پیاوێكی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماتی بوو، به‌فه‌رمى وێنه‌ى سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌كرد.
زیاتر گوتی، "ئێران دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌مه یان ئه‌وه‌تا كۆتایی به‌و ململانێ نا به‌رانبه‌ره بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وامبێت به‌ڕای ئێمه هه‌ڵه ده‌كات و زیانی گه‌وره ده‌كات باجی زیاتر ده‌دات، ئێران ده‌سته‌وه‌ستان نابێت به‌ڵام ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نه‌باته ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ریكاش ئیدی ده‌ركه‌وتووه له كاردانه‌وه‌دا كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه ڕێبین سه‌لام، چاودێری سیاسی به "وشه" ده‌ڵێت، "ڕووداوه‌كان له عێراق به‌ره‌و ئاڵۆز بوونی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت چونكه سه‌ره‌تا كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شد ده‌كرانه ئامانج و ده‌ته‌قێندرانه‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانیان كرده ئامانج، دواتر له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا باره‌گای سه‌ره‌كی حزبوڵای عێراقی كرده ئامانج و ده‌یانی لێكوشتن و برینداركرد، سه‌ركرده و چه‌كدارانی حه‌شد ئاگریان له باڵیۆزخانه‌ی عێراق به‌ردا، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵوێستى توندی نواند به كوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قوودس و مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌موو ڕووداوه‌كان به شوێن یه‌كه‌وه پێمان ده‌ڵێت، دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی و شه‌ڕی زیاتر ده‌ڕوات، ئێران باسی تۆڵهكردنه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكایش هێزی زیاتر بۆ عێراق و ناوچه‌كه ده‌نێرێت."
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ