زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مشه‌و سێی كانوونی دووه‌م، هه‌واڵی برینداربوونی نۆ كه‌سیان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند.
زه‌رده‌شت عوسمان، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات نۆى ئه‌مشه‌و به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێڵه‌وه نۆ هاووڵاتیی هێنراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق له ده‌ربه‌ندیخان.
زیاتر گوتى، برینی شه‌ش كه‌س سه‌خته و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن ئه‌وانی تریش له ژێر چاودێری پزیشكدان.
ڕێژه‌ن بورهان، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه و هێنده‌ی گوت، ڕووداوه‌كه له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕوویداوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی