سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی دروستكردنی جووتسایدی ڕۆڤیا و گۆپاڵ ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا 12 كیلۆمه‌تر له جووتسایده‌كه به ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژی جووتسایدی ڕۆڤیا و گۆپاڵ یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجی و گه‌وره‌كانی ڕێگه‌وبان، چونكه هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر له گوندی چه‌مه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هاتوچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ره، دروستكردنی جووتسایده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه ده‌چێت، وا بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌م دووی شوبات، 12 كیلۆمه‌تری لێ بكرێته‌وه.
ئەم ڕێگایە بڕی 79 ملیار دیناری له بودجه‌ی حكوومه‌ت بۆ ته‌رخان كردووه
كامه‌ران ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی جووتسایدی ڕۆڤیا و گۆپاڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێی ڕۆڤیا و گۆپاڵ 22 كیلۆمه‌تر درێژه، پێشتر پێنج كیلۆمه‌تری لێ ته‌واو بووبوو و كرایه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌میش 12 كیلۆمه‌تری تری لێ ده‌كرێته‌وه و ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تری ده‌مێنێ، كه ئه‌و به‌شه‌ش ته‌واو بوو، به ته‌واوی ده‌كرێته‌وه و هاتوچۆی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ئاسان ده‌كات.
له‌باره‌ی ڕێیه‌كه و گرنگیی دروستكردنی له‌م كاته‌دا گوتی، ئه‌م ڕێیه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پوخت دروست كراوه، مه‌ترسییه‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه و دووریی ڕێیه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕێی ڕۆڤیا و گۆپاڵ پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤێن گرووپه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی 79 ملیار دیناری له بودجه‌ی حكوومه‌ت بۆ ته‌رخان كردووه، ئێسته نزیكه‌ی %95ی كاره‌كانی ته‌واو بوون و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به یه‌كجاریی هه‌مووی ده‌كرێته‌وه.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری