له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی گه‌رمیان، به تۆمه‌تی دزینی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت، 14 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كه ڕاگیراون، ئه‌مه‌ش بۆشایی له نه‌خۆشخانه‌كه دروست كردووه.
ژماره‌یه‌ك ژنه كارمه‌ندی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، به هۆكاری هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه و نه‌بوونی مافی لێدوان "وشه"یان به نهێنی ئاگادار كرده‌وه، كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌ك به هاوكاریی 14 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار، ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومیی دزیوه و بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی.
14 كارمه‌ندی ته‌ندروستی دوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كه‌لار ڕاگیراون
ئه‌وه‌شیان دركاند، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆمپانیاكه، 14 كارمه‌ندی ته‌ندروستی دوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كه‌لار ڕاگیراون، ئه‌مه‌ش بۆشایی بۆ كاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه دروست كردووه و كه‌سانیش نییه له شوێنیان دابنرێن.
"وشه" وه‌ك ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی هه‌وڵی دا ته‌ندروستیی گه‌رمیان بدوێنێ، به‌ڵام زانیاری و لێدوانیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه داناوه.
"وشه" پێوه‌ندیی به عه‌دنان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پێوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵام گوتی كه بۆ ئێسته لێدوان نادات.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دادگای كه‌لار ئێسته سه‌رقاڵی دۆسیه‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیانه و ڕه‌نگه به‌مزووانه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
"وشه" پێوه‌ندیشی به موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه كرد، ئه‌ویش بوونی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی جارێ له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن، جارێ زووه لێدوانی ورد له‌و بابه‌ته‌وه بدات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی