تیمی پزیشكی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی پشكنینی گه‌شتیاران و شێوازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، روونكردنه‌وه ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێك له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه.
تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبووی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەی هەولێر تۆمار نەکراوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونی دووه‌م، د. هه‌ست كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دڵنیایی دا به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، كه به وردی گه‌شتیاران ده‌پشكنن و چاودێریی چڕیان ده‌ست پێ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، به‌پێی رێنوێنییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌پشكنین كه له چینه‌وه هاتوون.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی تۆماركردنی حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا د. هه‌ست گوتی، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه.
"ئه‌وانه‌ی نیازی گه‌شتكردنیان هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، تا ده‌توانن با سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا تۆمار كراوه، ئه‌گه‌ر ناچار به رۆیشتن بوون ده‌مامك ببه‌ستن و خواردنی نه‌برژاو و نه‌كوڵاو نه‌خۆن، ئه‌و رێنوێنییانه پێڕه‌و بكه‌ن كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ستنیشانی كردوون". د. هه‌ست وای گوت.
له‌باره‌ی ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییانه‌ی له عێراقی فیدڕاڵ هه‌یه بۆ پشكنینی ڤایرۆسه‌كه، ئێسته له هه‌ولێریش هه‌یه.