ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ڕووخاندنی دووكان و خانووه‌كانی كوردانی كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و له‌وباره‌یه‌وه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه.
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ده‌ست به‌ڕووخاندنی خانوو و دووكانه‌كانی كه‌ركووك كراوه و به بیانووی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیین له‌كاتێكدایه چه‌ندان ساڵه ئه‌و خانووانه دروست كراون.
ڕوونی كرده‌وه كه هه‌موو تاوانه‌كانی پارێزگاری كه‌ركووك كۆ كراوه‌ته‌وه و له رێی نامه‌یه‌ك بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌ته ناردن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی دوا قۆناغی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووك عه‌بدوڵا گوتی، له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك گه‌یشتبووینه‌ته خاڵی كۆتا، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، بۆیه ئێسته جارێكی تر بڕیاره گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوساغی گرووپێكی ناو یه‌كێتی داگیر كرا. له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و خیانه‌ته‌وه تا ئێسته ڕه‌وشی كورد ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و پارێزگاری سه‌پێنراوی شاره‌كه‌یش كه عه‌ره‌به سه‌تان پێشێلكاری ده‌كات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم