سه‌ردانی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان و دیپلۆمات و سیاسییه‌كانی وڵاتانی دنیا، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانیان پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئێسته كه هه‌ر وڵاته و گیرۆده‌ی كێشه‌یه‌ك بووه.
وڵاتان جارێكی تر دووپات له گرنگی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دنیا پاراستووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ردانی هه‌ر به‌رپرسێكی سیاسیی وڵاتان جارێكی تر دووپات له گرنگی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
له نوێترین لێدوانی دوای سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا دووپاتی كرده‌وه، له هه‌وڵی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، بۆ‌گدانۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان له هه‌ولێر زۆر گرنگ بوون و باسمان له دۆخی ناوچه‌كه و عێراق كرد. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد "زۆر بابه‌تی گرنگ" باسی لێ كراوه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی پوتین به ئاماژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ولێر ڕوونی كرده‌وه، ئاینده‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیا، پرشنگداره و گه‌شه به ئابووره هه‌رێمی كوردستان ده‌درێ.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌كه‌م به‌پرسی سیاسیی وڵاتان نییه ئه‌و كاره ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی به‌رپرسانی وڵاتان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ پێگه‌ی كوردستان به‌هێز بێت.
به بڕوای چاودێرانی سیاسیی ئه‌و خۆپاراستنه‌ی كوردستان له ململانێی ناوچه‌كه و په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كه "ڕێ ناده‌ن كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاتانی تر"، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی حیسابێكی تر بۆ كوردستان بكرێ و پێگه‌كه‌ی پارێزراو بێ. ژیان تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه پێگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و كوردستان پارێزراوه.
ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه له ڕێی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له داهاتوو كوردستان قۆناغێكی تر له پێوه‌ندییه‌كانی ده‌چێته پێشه‌وه.