لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر خۆخنكاندنی كه‌سێك له‌ناو ئاسایشی هه‌ولێر كردبوو، ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی پێشتر ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه گوتبووی "ڕاسته".
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی مه‌جید برایم له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتیی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان له گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی هه‌ریر گیرا و دوای دوو ڕۆژ له‌ناو زیندان خۆی خنكاند. له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی خۆخنكاندنی ده‌نگۆی زۆر دروست بوو، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دا.
پشتگیری له به‌یاننامه‌ی ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خالێكی وا تێبینی نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ی راگه‌یێندراوی ئاسایش بێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسه‌ی بڵاو كرده‌وه و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، لیژنه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشیان كرد و هۆكاره‌كانی گرتن و گیان له ده‌ستدانی هاووڵاتی مه‌جید برایم بۆ لیژنه روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واو كرا بۆ لیژنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی خۆی بكات به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی دادی له هه‌ولێر كرا كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه و ئاگادار كراین كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كۆیه و سلێمانیش كراوه، به‌رێز عوسمان سێده‌ری سه‌ردانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و لیژنه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كردووه كه پێوه‌ندی به‌و دۆسیه‌یه‌وه هه‌بووه و گوته‌ی كه‌سوكاریشی وه‌رگیراوه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و شێوازی گرتنه‌كه‌ی و ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی كه پێی گیراوه.
" وه‌ك لیژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانی، پشتگیری له به‌یاننامه‌ی ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خالێكی وا تێبینی نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ی راگه‌یێندراوی ئاسایش بێت، بۆیه سه‌ره‌رای ئه‌مه لیژنه چاودێری كه‌یسه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له رێگه‌ی دام و ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار(دادگا، پزیشكی داد) یه‌وه بۆ هاووڵاتییان و رای گشتی بخرێته روو" له ڕاگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مانی كوردستان وا نووسراوه.