له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكی خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ناوی سه‌رهه‌ند سواره خه‌ڵكی سنووری راپه‌ڕین و پێشمه‌رگه‌ی لیوای (128) له چه‌می ئاوه‌سپی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكی خۆی شه‌هید بوو.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه رۆیشتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چیلكه
چه‌می ئاوه‌سپی، كه‌وتووه‌ته نێوان هه‌ردوو گوندی قه‌ڵا و مه‌حموودبه‌گ له سنووری گه‌رمیان.
وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كه گوتی، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه رۆیشتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چیلكه و دار بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و ئاگری پێ بكه‌نه‌وه، نارنجۆكێكی پێ بووه. به هۆی ده‌رچوونی ئه‌ڵقه‌ی نارنجۆكه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه. به‌و هۆیه‌وه شه‌هید بووه.