جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دا، تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری گۆڕان له‌و حكوومه‌ته كۆ بكاته‌وه بداته پارتی دیموكراتی كوردستان.
جڤات ده‌بوو كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه میدیای گۆڕان ڕایان گه‌یاند، له‌باره‌ی ته‌وه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كاره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی حكوومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی به‌راوردكاری ده‌رباره‌ی ئاست و راده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كورستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خرایه‌روو.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه بڕیار درا ئه‌و تێنینی و ره‌خنانه‌ی له‌باره‌ی كاركردنی ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردووی حكوومه‌ت هه‌یه، له راپۆرتێك و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بخرێته‌روو و هه‌نگاوه كرداریه‌كانی جێبه‌جێكردنی چاكسازی گشتگیر ده‌ستنیشان بكرێت.
لای خۆیه‌وه یاسین خدر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و تێبینی ڕه‌خانه‌ی گۆڕان كۆی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌شداری بزووتنه‌وه‌كه و شه‌ش مانگی كاركردنی حكوومه‌ته.
ڕوونیشی كرده‌وه كه جڤات ده‌بوو كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌بێت و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێ.
تا ئێسته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌رگرتووه:
• جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- مسته‌فا سه‌ید قادر
• وه‌زیری دارایی‌و ئابوری- ئاوات شێخ جه‌ناب
• وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه- دانا عه‌بدولكه‌ریم
• وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی- كه‌مال موسلیم
• وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی- كوێستان محه‌مه‌د
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان پێویسته زیاتر له 40 پۆستی تری خوار وه‌زیر بدرێ به‌و بزووتنه‌وه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرسه به‌ته‌واوی یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.