پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و ئەوانەشی كرده‌وه كه مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە، سبەی بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغە ده‌كرێت.
جگە لە ئۆتۆمبێڵەکانی فریاگوزاری
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراویکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕاى گه‌یاندووه، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەی هەینی سێی نیسان لە سه‌عات شه‌شی بەیانی بۆ سه‌عات شه‌شی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغەیە، جگە لە ئۆتۆمبێڵەکانی فریاگوزاریی."
پۆلیسی راپه‌ڕین هۆشداریی داوه و ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هەرکەسێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێڵەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەردەکرێت.
ڕۆژی 31 ئادار وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕای گه‌یاند، قەدەغەی هاتوچۆ هەتا 10ی نیسان درێژ ده‌كرێته‌وه و لەو ماوەیەشدا پێویستە چەند ڕێنماییەک جێبەجێ بکرێت، له هه‌مان كاتدا ماوه‌ى 72 سه‌عات چه‌ندان ئاسانكارى بۆ هاووڵاتییان خرایه‌ڕوو.