ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاى گهیاندووه، "تا ئێسته 380 هاووڵاتیى لە شارە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە".
پێشتر حكوومەتی ئێران ڕای گەیاندبوو لە ڕۆژهەڵات تهنها 196 هاووڵاتیى گیانیان لە دەست داوە
ئهمڕۆ ههینى سێى نیسان، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا دواین ئاماری گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییانهى بڵاوكردووەتەوە كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، بەگوێرەی ئەو ئامارە، تا ئێسته 380 هاووڵاتیى لە شارە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە بە جۆرێك لە پارێزگای ئیلام 60 هاووڵاتیى و پارێزگای کرماشان 79 و لە سنە 135 و لە ئورمییە 106 هاووڵاتیى بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.
پێشتر حكوومەتی ئێران ڕای گەیاندبوو كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تهنها 196 هاووڵاتیى بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەست داوە.
شایەنی باسە ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی و فرەوانی تیایدا بڵاو بووەوە، هۆكارەكەیشی بۆ پێوەندی هاتوچۆی قوتابیانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ چین و قەدەغە نەكردنی كۆبوونەوەی بۆنە ئاینییەكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئێرانی و دوا نەخستنی، بۆیەش بە بۆچوونی شارەزایان ئێران بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 17 دەوڵەتی ناوچەكە.