گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕای گەیاندووه، لە شارهدێى ڕزگاری سەر بە شارۆكهى کەلار شۆفێرێك بەهەڵە کوڕەزایەکی خۆی دەشێلێت و گیان لە دەست دەدات.
منداڵهكه تەمەن دوو ساڵ بووه
ئهمڕۆ ههینى سێى نیسان، عەلی جەمال قهدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان له ڕوونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه ڕاى گهیاندووه، "شۆفێرێك ئۆتۆمبێڵێکی جۆری کیای پێ بووە، بەهەڵە لە پێش دەرگای ماڵی خۆی کوڕەزایەکی خۆی بەناوی (سارۆ شاهۆ عەباس) تەمەن دوو ساڵ دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا".
ڕوونكراوهوتهوه، "تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری گهیاندراوهته پزیشکی دادوەری شارۆكهى کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکەیش بە بڕیاری دادوەر بە کەفالەت ئازاد کراوە".