به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
مووچه دابه‌شده‌كرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، "ڕۆژى شه‌موو چوارى نیسان و ڕۆژى یه‌كشه‌م پێنجى نیسان، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت."
له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، " كه لەپێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه، بۆ بە ئاسانکارییکردنی هێزەکانی ناوخۆ لە هاتوچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان."
هەر بەگوێرەی ئاگادارییه‌كه، "دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان بە پێی ڕێزبه‌ندى پیتی ناوه‌كان و لە کاتی جیاواز دەبێت و ئاسانکاری بانکەکان لە پێدانی مووچەی کەمئەندامان بە شێوەیەک ئەگەر کەمئەندام خۆیشی ئامادەنەبوو، بریکارەکەی یان خزمی پلەیەکی بتوانێت مووچەکەی وەرگرێت بە مەرجێک ناسنامەی کەمئەندامەکەی پێبێت."
ڕاگه‌یاندراوه، كه لە کاتی پێویست نووسینگەی بانکەکان دەتوانن باڵەخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتییان بە کاربێنن بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵەغی. هاوكات دانیشتوانی ئەو شوێنانەی کەرەنتینەکراون بە تایبەت (سێبیران)، بە پیوەندی کردنیان بە ژمارە موبایلی 07504482750 مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەکانیان و پێویست ناکات خۆیان سەردانی بانکەکان بکەن."
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر داوای لە فەرمانبەران و کەمئەندامان كردووە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و لە کاتی سەردانیان بۆ فەرمانگە و بانکەکان دەستکێشیان لە دەستبێت، کەمامە ببەستن و دوور بن لەبەریەک کەوتن لەگەڵ کەسانی تر".
خشتەی دابەشکرنی مووچە بە پێی پیتی یەکەمی ناوی کەمئەندامان
ڕۆژی شەموو چوارى نیسان:
سه‌عات هه‌شت تا نۆ پیتی ـ ٲ ـ
سه‌عات نۆ تا 10 پیتی ـ ب،پ،ت،پ -
سه‌عات 10 تا 11 پیتی ـ خ ،ح،چ،ج،د،ژ -
سه‌عات 11 تا 12 پیتی ـ ر،ز،ژ -
سه‌عات 12 تا یه‌كى نیوه‌ڕۆ پیتی ـ س ،ش، ص ،چ ، ڤ -
ڕۆژی یەکشەم پێنجى نیسان:
سه‌عات هه‌شت تا نۆ پیتی ـ گ ،ع ،غ ،ف -
سه‌عات نۆ تا 10 پیتى ـ ق، ك، گ، ل -
سه‌عات 10 تا 11 پیتی ـ م -
سه‌عات 11 تا 12 پیتی ـ ن ، هـ -
سه‌عات 12 تا یه‌كى نیوه‌ڕۆ پیتی ـ و ، ی -