وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، سێ كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌یه‌كه‌ی بووه 204 كه‌س.
تا ئێسته له كوردستان 204 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، سێ كه‌سی تر له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون، كه به‌ركه‌وتی تووشبووی دوێنێن و كه‌سێكیش له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ك تووشبووی ڤایرۆسه‌كه تۆمار كرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران کە ئافرەتێك و منداڵێك بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوتەوە."
به‌گشتیی له كوردستان 204 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون دوو له‌وانه مردوون و 62 یش چاره‌سه‌ر كراون.