له ئه‌نجامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی كار و بازاڕ، خێرخوازان كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی به خه‌ڵكی ده‌به‌خشنه‌وه، به‌ڵام حزبێكی ئیسلامی ئه‌مه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و پاره‌ی خێرخوازان كۆ ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیش ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دابه‌ش ده‌كات.
ئازاد خه‌لیفانی چالاكێكی شاره‌دێی خه‌لیفان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خه‌ڵكی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تن و دۆخی خه‌لیفان له ڕووی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له كۆرۆنا زۆر باشه، زۆرێك له ده‌زگا خێرخوازییه‌كانیش بێ جیاوازی كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵك، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی خێر و كۆمه‌ك و هاوكاری ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خۆی دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، له ئایینی ئیسلام هاتووه كه خێر و هاوكاری لێقه‌وماوان بۆ هه‌موو كه‌سێكه و نابێ جیاوازی بكرێ، به‌ڵام كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێ ئه‌مه به سیاسی بكات و ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ك ده‌به‌خشێته‌وه.
ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلام و دابونه‌ریتی كورده‌وارییه
سه‌رباز بایز گه‌نجێكی دانیشتووی خه‌لیفان ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له خه‌لیفان ده‌یكات، برینداركردنی هه‌ستی خه‌ڵك و دروستكردنی جیاوازییه له نێو خه‌ڵك، كه ئه‌مه‌یش هه‌م پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلام و هه‌م پێچه‌وانه‌ی كولتوور و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خێركردن و كۆمه‌ك و هاوكاری لێقه‌وماوان ئه‌ركێكی ئاینییه و هه‌نگاوێكی گرنگه و مایه‌ی ده‌ستخۆشی و ڕێزه، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری تاكه‌كان له‌یه‌كتر و پشت به‌یه‌كتر به‌ستن له كاتی ته‌نگانه و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له نێو چین و توێژه‌كان زیاد ده‌كات.
ئاماژه‌ی دا، هه‌موو ده‌زگا خێرخوازییه‌كان گرنگه له ژێر هه‌ر ناو و دروشمێكن بێ جیاوازی كۆمه‌كی خه‌ڵكی بكه‌ن، ئه‌و دیارده‌یه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ كه ته‌نیا خێر به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حزبێك ده‌درێ، دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرینه و ده‌مێكه له كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ین كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان هیچ خه‌ڵێك به‌هۆی ئه‌ندامیه‌تی بۆ حزبێك و جیاوازی ئاینی و ڕه‌گه‌زی نه‌كرێ، به یه‌كسانی كۆمه‌كی هه‌موو خه‌ڵك بكرێت.
سۆران/مورشید برادۆستی.