به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ویلایه‌تی وانی باكوری كوردستانی هه‌ژاند، كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كانیش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی توركیا له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌عات 8:44 خوله‌ك به كاتی توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی توشبای سه‌ر به ویلایه‌تی وانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕووی دا.
گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر به‌هێز نه‌بووه و زیانی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی داوه، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 4.7 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئاسانی هه‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دۆخه‌كه به ئاسایی تێپه‌ڕیووه.
چه‌ند ساڵێكه بوومه‌له‌رزه به چڕی له ناوچه‌كانی عێراق و ئێران و توركیا ڕوو ده‌دات و له ماوه‌ی ڕابردوویش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای كرمانی ئێرانی هه‌ژاند، هاوكات له ساڵی 2017 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاره‌ساتبار له سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراق و به دیارییكراوی له قه‌سری شیرینی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له ده‌ست دا و زیانی مادی یه‌كجار زۆری لێ كه‌وته‌وه، هاوكات له هه‌ڵه‌بجه و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخانیش زیانی مادی زۆری لێكه‌وته‌وه.