ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌مسایی بڵاوی كرده‌وه، كه له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له نزیك شاری دهۆك، ئاواره‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی دروستكردنی ماسكی خۆپارێزی كردووه، له ژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشكان و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش 10 هه‌زار ماسكیان به‌رهه‌م هێناوه.
ڕۆژنامه‌ی "
ڤیه‌ننه‌ر تسایتۆنگ"ی نه‌مسایی ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، كه له كه‌مپی مام ڕه‌شانی نزیك شاری دهۆك كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێن، خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ دروستكردنی ماسكی خۆپارێزی له دژی كۆرۆنا و كاره‌كانیشیان به ڕێنمایی و چاودێری پزیشكان ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌وان خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ماسكی خۆپارێزی بۆ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی پزیشكی و خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كه و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه جیهان به ده‌ست كه‌می ماسكی خۆپارێزییه‌وه ده‌ناڵێنێت و خواست له‌سه‌ری یه‌كجار زۆره.
بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌شیان كردوون ده‌ست به دروستكردنی ماسك بۆ پزیشك و په‌رستاران ده‌كه‌ن
له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه و ده‌توانن له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بڕی 10 هه‌زار ماسكی خۆپارێزی دروست بكه‌ن،
ئاماژه‌ی داوه، ئاواره‌كان به پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستنه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هاوكاری پزیشك و په‌رستاران و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و خه‌ڵكی بكه‌ن، وه‌ك چاكه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پێشوازی و هاوكارییانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان لێیان كردوون و له دۆخه سه‌خته‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی دژ به تیرۆر جێگایان بۆ كردوونه‌ته‌وه.
له كۆتایی هه‌واڵه‌كه هاتووه، كه تا ئێسته‌یش زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن و له ده‌یان كه‌مپی جیا جیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به به‌رده‌وامی كۆمه‌ك و هاوكارییان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت.