بەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێی هەولێر- مەخموور، چاڵهكانی كۆگهكردن و بەنزینخانەیەك ئاگری گرت و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست دا و چوار كۆگەی پاڵاوتن سووتان.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێی هەولێر- مەخموور ئاگرێك كەوتەوە.
دوو تانكەر سووتان و چوار كۆگەی ناو پاڵاوگەكەش سووتاون
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتی، بەهۆی ئاگرەكەوە دوو تانكەر سووتان و چوار كۆگەی ناو بەنزینخانەیەك سووتاون.
باسی لەوەش كرد، بەهۆی ئەو ئاگرە كرێكارێك گیانی لە دەست داوە كە كوردە و خەڵكی بەردەڕەشە، ئێستە تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.
دوو هەفتە بەر لە ئێستەش، بەهۆی كەمتەرخەمی لەكاتی كاركردن، موەلیدەیەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ گڕی گرت و دوو كرێكار سووتان، بەهۆی سەختی برینەكەی یەكێك لە كرێكارەكان گیانی لە دەست دا.