قایمقامیەتی شارۆكەی دووكان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پشكنینی هەڕەمەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بازاڕ و كۆڵان و ماڵەكانی ناو سەنتەری شارۆكەی دووكان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، قایمقامیەتی دووكان بڵاوی كردووەتەوە، لە سەعات 10ـی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی شارۆكەی دووكان بەشێوەیەكی سەرپێیی پشكنین بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت.
لە ناو بازاڕی گشتی شارۆكەكە و گەڕەك و كۆڵانەكاندا بەشێوەیەكی سەرپێی پشكنین بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن
دكتۆر محەمەد هەمەوەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی ڕای گەیاندووە، بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە پێشگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندی شارۆكەی دووكان، لە ناو بازاڕی گشتی شارۆكەكە و گەڕەك و كۆڵانەكاندا بەشێوەیەكی سەرپێی پشكنین بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.
ڕوونی كردووەتەوە، ئەو پشكنینە لە پێناو سەلامەتی گشتی هاووڵاتییاندایە و داواش دەكات هاووڵاتییان هاوكاریان بن ، هەروەها ئەم پشكنینە بۆ سەرجەم هاووڵاتییان و كاسبكاران نییە، لە گەڕەك و كۆڵانەكانیشدا لە چەند ماڵێك تەنیا ماڵێك هەڵدەبژێرن تا دڵنیا ببنەوە لە پاكژی شارۆكەكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان و ئاساییبوونەوەی ژیان، بۆ جەژن ئەگەری كردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان هەیە.