بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێك شوێن لە 40 پلە نزیك دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36، سلێمانی 33، دهۆك 35، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای ڕوونی كردووەتەوە، رۆژی یەكشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
لە پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ سبەی هاتووە، هەولێر 37 پلە دەبێت، سلێمانی 35 پلە، دهۆك 36 پلە و كەركووك 40 پلە دەبێت.
سبەی بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەكرێت و پێشبینیش دەكرێ پلەكانی گەرما هێشتا بەرزتر ببنەوە.