به‌ڕێوبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌نجامدانی چاكسازی له لیستی ناوی خانه‌نشینان به‌سێ شێوه ده‌ستی پێ كردووه و وردبینی له‌وانه ده‌كرێ كه مووچه‌خۆی نا‌یاسایی و ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار، حازم ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، پڕۆسه‌ی چاكسازی له لیستی ناوی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئێسته به‌سێ شێوه چاكسازی له پرۆسه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێت ئه‌وانیش كه‌مكردنه‌وه‌ی پله تایبه‌ته‌كان و برینی مووچه‌ی نا‌یاسایی و ئه‌وانه‌یشی به ناسایی كاتی خۆی پله‌ی پێدراوه لێی ده‌سێندرێته‌وه و ده‌رماڵه‌كانیش رێك ده‌خرێنه‌وه.
به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه پاره‌یه‌كی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه پاره‌یه‌كی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه و مووچه‌ی به‌شێكی زۆر ده‌بردرێت و كه‌مده‌كرێته‌وه و ده‌رماڵه‌كان رێك ده‌خرێنه‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ست به پڕسه‌ی چاكسازی له لیستی ناوی مووچه‌ی خانه‌نشینی كراوه و چاوه‌رێی هه‌ندێك رێنوێنی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه بڕیاره له‌باره‌ی چاكسازی ره‌وانه بكرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی بڕیاریدا ده‌ست به چاكسازی بكرێ و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌كاتی وتاری پێكهێنانی حكوومه‌ت گوتی، "خواستی یه‌كه‌می من ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه". ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سروور بارزانی له چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌ته‌واوی كرا به كردار و په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ی چاكسازی په‌سه‌ندكرد و ئێسته جێبه‌جێ ده‌كرێ.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم