له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك له شاری دهۆك گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه چوو، تێیدا داوای دابینكردنی مووچه‌یان ده‌كرد و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته به‌غدا شایسته داراییه‌كانی كوردستان بنێرێ و تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار، له‌به‌رده‌م پاركی ئازادی دهۆك ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر گردبوونه‌وه. یه‌كێك به ئاماده‌بووانی خۆپێشاندانه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی گردبوونه‌وه‌كه بوون داوایان كردووه مووچه دابه‌ش بكرێ و به‌غدایش كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سزای خه‌ڵكی كوردستانه
ڕوونیشی كرده‌وه، ئێسته ڕاسته ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری له عێراق هه‌یه، به‌ڵام پێویسته به‌غدا ئه‌و ته‌نگژه‌یه به سزادانی كوردستان نه‌شارێته‌وه و شایسته داراییه‌كان ره‌وانه بكات. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سزای خه‌ڵكی كوردستانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێری "وشه" پێی ڕاگه‌یاندین، به‌شێك له‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه كادری حزبین و سه‌ر به چه‌ند حزبێكن كه ده‌یانه‌وێ ئامانجی گردبوونه‌وه‌كه به لاڕێدا ببه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و خۆپێشاندانه هیچ مۆڵه‌تێكی پێ نه‌دراوه و ئێسته‌یش به‌ره‌و كۆتایی هاتنی ده‌چێ.