یەكێتی و حەشدی شەعبی دەست بەگرتنی چالاكی مەدەنی دەكەن

:: PM:08:06:16/05/2020 ‌
ماوەی دوو رۆژە چالاكێكی كۆمەڵگەی مەدەنی لە خانەقین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە تەنیا بە هۆكاری ئەوەی هێزە تەناهییەكان و میلشیاكانی وا  وێنا كردووە كە توانای پاراستنی دۆخی تەناهیی خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانیان نییە.

ئەمیر عەلی وەك چالاكێكی مەدەنی، بە "وشە"ی راگەیاند، سالم داوود چالاکی مەدەنی كە خەڵكی خانەقینە، رەخنەی توندی لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەن و بەرپرسان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گرتووە دەست بەسەر كراوە.
 
ئەو چالاكە هەڵگری ناسنامەی بەریتانیە
روونیشی كردەوە، ئەو چالاكە هەڵگری ناسنامەی بەریتانیە و پەرۆشی و خۆشەویستی ئەو بۆ ناوچەكەی وای كردوە لەخانەقین بمێنێتەوە، بەڵام  دوو شەوە  لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر ئەو پۆستەی فەیسبووكی گیراوە.

هاوكات رۆشنبیران و چالاكانانی خانەقین، هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن دەكەن و داواكارن  هەرچی زووە سالم داود ئازاد بكرێت.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم