بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڤیدیۆی كاتی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی سووتەمەنی لە رێی هەولێر و مەخموور بڵاو كردەوە كە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست دا.
بەرگریی شارستانی، زانیاری لەسەر ئاگرەكەداوە و نووسیویەتی، بەھۆی گواستنەوەی مەواد لە تانكەر بۆ خەزان و دەرچوونی سۆندەكە ئاگرەكە كەوتووەتەوە كە بەهۆەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی تریش بریندار بوو.
زریان تەها پەیامنێری "وشە" لە هەولێر كە شەش سەعاتی ڕووماڵی كەوتنەوەی ئاگرەكەی دەكرد ئەمڕۆ پێشتر پێی راگەیاندین كە هەموو تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی هەولێر و دەورووبەر سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بوون و لیژنەیەكیش بۆ خەمڵاندنی زیانەكان پێكهێنراوە.