به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێ، له سبه‌ینێوه ده‌ست ده‌كرێ به دابه‌شكردنی ئه‌و خۆراكه‌ی بۆ كۆمه‌ككردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه و ناونووسینیش له ته‌واوی پارێزگاكان كۆتایی هاتووه.
هه‌موو خۆراكه‌كان ئاماده كراوه كه 66 كیلۆیه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ناو تۆماركردنی ئه‌و كه‌سانه ته‌واو بووه كه كه‌مده‌رامه‌تن و بڕیاره له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بكرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه، جێگری پارێزگاره‌كان له لیژنه‌ی بۆردی خۆراك بوون و هه‌موو ناوه‌كانیان راده‌ست كردووه و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی خۆراكه‌كه ده‌كرێ.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسی له‌وه كرد، هه‌موو خۆراكه‌كان ئاماده كراوه كه 66 كیلۆیه كه هه‌موو ماده‌یه‌كی خۆراكی تێدایه و به‌سه‌ر 200 هه‌زار خێزان دابه‌ش ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان كه ماوه‌ی دوو مانگ كه‌ره‌نتین بوون و ره‌وشی داراییان خراپ بوو بڕیاری دا خۆراك به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كوردستان دابه‌ش بكرێ.