په‌رله‌مانتارێك: چه‌ند لایه‌نێك خه‌ڵك له دژی حكوومه‌ت هان ده‌ده‌ن كه خۆیان به‌شێكن تیایدا
له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی كوردستان، به هۆكاری فشاره‌كانی شۆڤێنیستانی عه‌ره‌ب به هاوكاری نۆكه‌رانیان له به‌غدا، یه‌كێتی به ئاشكرا له هه‌رێمی كوردستان به‌گوتار و میدیاكانییه‌وه، دیاره هاووڵاتییان له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم هان ده‌دات، كه خۆیان به‌شێكن له‌و حكوومه‌ته.
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێگه‌ی "وشه"ه‌وه نیگه‌رانی خۆی پێشان دا كه هه‌ندێك لایه‌نی كوردستانی، به‌تایبه‌ت لایه‌نێكی كوردستانی كه هاوبه‌شی حكوومه‌ته و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌یه، كه‌چی به جۆرێك له جۆره‌كان راسته‌وخۆ و به ئاشكرا ده‌بیندرێن، به‌ناوی مووچه‌وه له‌كاتێكدا حكوومه‌تی ناوه‌ند قووتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه و خه‌ڵك له دۆخێكی دژواردایه، كه‌چی خه‌ڵك له دژی حكوومه‌ت هان ده‌ده‌ن.
كوردستان ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه، به‌س ناكرێ هاوبه‌شی حكوومه‌ت بیت و هه‌ندێكجاریش ئۆپۆزسۆن بی
له‌م باره‌یه‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه سیاسه‌تێكی ناته‌ندروست و نابه‌جێیه، هاوبه‌شی حكوومه‌ت بیت و دژی حكوومه‌تیش بوه‌ستیته‌وه، به‌راستی ئه‌وه كاری ئۆپۆزسیۆنه خه‌ڵكی له دژی حكوومه‌ت هان بده‌ن، نه‌ك لایه‌نێك كه هاوبه‌شی حكوومه‌ت بێت.
حوسێن عه‌لی، وه‌ك مامۆستایه‌ك له كه‌لار كه به‌شدار و پشتگیری خۆپێشاندانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی مامۆستایانی كه‌لاری كرد، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌وان فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر به‌غدا كردووه بۆ ناردنی مووچه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر داواكارییه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێ، ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كرێت كه به‌شدارن له حكوومه‌تدا.
هاوكات ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌ك چاودێرێك له گه‌رمیان بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌روو، خه‌ڵك ئه‌مڕۆ هۆشیاره و فیڵی لێ ناكرێ، بێیه شه‌قام ده‌زانێت پشتگیری و هاندانی خه‌ڵك بۆ ناڕه‌زایی چیتر سۆزی خه‌ڵك به‌لای ئه‌و لایه‌نانه‌دا ڕاناكیشێ، له یه‌ك كاتدا دوو رۆڵی جیاواز ببینن له گۆڕه‌پانی ساسی كوردستان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی