ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو ئاگر لە زەوی چێنراو بە گەنم و جۆی جووتیارانی سنووری هەردوو شارۆكەی خانەقین و شاردێی جەلەولای سەر بە پارێزگای دیالە كەتەوە، شایەتحاڵەكان گومان لە چەكدارانی داعش دەكەن كە لەپشتەوەی رووداوەكەوە بن.
سووتاندنی گەنم و جۆی جووتیاران بەردەوامە
شێخ داود شوكر، شێخێكی
كوردی كاكەیی لەوبارەوە گوتی، كەسانی نەناسراو كە گومانی چەكدارانی داعشیان لێ دەكرێت، ئاگریان بەرداوەتە بەرووبوومی كشتوكاڵی لە گوندی قرامی كە كوردانی كاكەیی لە سنووری خانەقین تیایدا نیشتەجێن، بۆیە ئەو هۆیەوە 150 دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاوە.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دیالە گوتی، چەكدارانی داعش چوار كیڵگەی چێنراو بە گەنم و جۆیان لە ناوچەی شێخ بابا لە دەوروبەری شارەدێی جەلەولا سووتاندووە، دوای رووداوەكە ئۆتۆمبیلی ئاگركوژاندنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، روونی كردەوە، تا ئێستە قەبارەی زیانەكە دیار نییە.
شایەنی باسە بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی، لە 21ی نیسانی رابردوو تا 14ی ئایاری، 88 ئاگركەوتنەوە لە چەند ناوچەیەك هەبووە و هەزار و 863 دۆنم سووتاوە.