دەوامی فەرمانبەرانی هاتوچۆی سلێمانی کەم دەکرێتەوە

:: AM:10:50:10/06/2020 ‌
بەهۆی زۆریی جەنجاڵی و سەردانی زۆری هاووڵاتییان، لە ڕابردوودا هاتوچۆی سلێمانی كاتەكانی دەوامی زیاد كردبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەوام لەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی حوزەیران، دەوامی هاتوچۆی سلێمانی وەك خۆی لێ كرایەوە كە نۆی بەیانی تا سەعات یەك دەبێت بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ.

دەوام كرایەوە سەعات نۆی بەیانی بۆ سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ
لە ڕاگەیەنراوێكی هاتوچۆی سلێمانیش هاتووە، لە ماوەی پێشوودا بەهۆی بوونی لۆدێكی زۆر، دەوامی بەڕێوەبەراییەتیمان لە سەعات هەشت و 30 خولەك دەستی پێ‌ دەكرد بۆ سەعات دووی پاش نیوەڕۆ، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەم دەوام ئاسایی كرایەوە.

باس لەوەش كراوە، لە ژێر ڕێنوێنی ئەنجوومەنی وەزیران، دەوام كرایەوە سەعات نۆی بەیانی بۆ سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ.

گۆڕانكاری لە دەوام لە كاتێكدایە پێشتر لە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ هاتبوو یەك لە سێی فەرمانبەران دەوام دەكەن و دەوامیش لە سەعات نۆی بەیانی بۆ سەعات یەكی نیوەڕۆ دەبێت لە ژێر ڕێنوێنییە تەندروستییەكان.



وشە - رامیار جەواد