شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ دەچێتەوە بەغدا

:: AM:11:38:10/06/2020 ‌
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە و نەوت و داهاتەكان بچێتەوە بەغدا و گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەت زانیاری ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی حوزەیران، سەمیر هەورامی گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەمنزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت سەردانی ئەو شارە دەكەن.

شاندەكە بەمەبەستی چەند پرسێكی وەك نەوت و داهات و ..هتد، گفتوگۆ دەكەن
گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەت گوتی، شاندەكە بەمەبەستی چەند پرسێكی وەك نەوت و داهات و ..هتد، گفتوگۆ دەكەن.

باسی لەوەش كرد، هێشتا دیار نییە كێ‌ سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات، بەڵام ڕەنگە قوباد تاڵەبانی بێت.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شاندەكە بۆ پرسی مووچە و داهات و نەوت گفتوگۆ دەكەن و لە ڕێككەوتن نزیك بوونەتەوە.

لە دواین سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیك بوونەتەوە و گفتوگۆكان بەردەوامیی دەبێت. بەرپرسانی عێراقیش رایان گەیاندبوو، رێككەوتنی هەرێم و بەغدا پێوەستە بە پابەندبوونی ناو ڕێككەوتنەكە و ماوەی مانگێك دیاری كرابوو بۆ تەواوكردنی ڕێككەوتنەكە.



وشە - رامیار جەواد